top of page
سەرکاو SARKAW
کوردم و دەتوێمەوە دەتوێمەوە دەتوێمەوە
توندوتیژی
ژنی کورد منداڵه‌که‌ی وا په‌روه‌رده ده‌کات که گه‌وره‌بوو بیکوژێت، ئایا منداڵ به‌خێوکردن لای ژنی کورد گه‌وره‌ترین جۆری داهێنان نیه له خۆکوشتندا؟
ـ ماڵێکه دوو ده‌رگای هه‌یه، یه‌کێکیان لۆژیک (لێکدانه‌وه)، که لێیه‌وه له‌ش ده‌چێته سه‌ر شه‌قام و گۆڕه‌پانه ڕووناکه‌کانی ژیان (ئه‌م دنیا). ئه‌ویتر باوه‌ڕ، که لێیه‌وه ئه‌ندێشه ده‌چێته ناو کووچه‌و کۆڵانه تاریکه‌کانی مردن (ئه‌و دنیا).
که مرۆڤ ده‌رگای لۆژیکی کرده‌وه، زانست دێته ژوورێ، که ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی خسته سه‌ر پشت، ئایین و خورافه دێنه ژوور. گه‌ر هه‌ردووکیانی خسته سه‌ر پشت، هه‌موو ناو ماڵه‌که‌ی با ده‌یبات و ژیانی ئاسووده نابێت هه‌رگیز.
له په‌نجه‌ره‌وه ده‌توانی په‌یوه‌ندیه‌کی دابڕاو‌و ئه‌فسانه‌یی و ئه‌فسووناویت به ده‌ره‌وه هه‌بێت، به‌ڵام نابێت ئه‌مه تاکه په‌یوه‌ندیت بێت به ده‌ره‌وه. په‌نجه‌ره پێویسته، به‌ڵام ئه‌رکی ده‌رگایه‌ک به‌جێ ناهێنێ. په‌نجه‌ره بۆ ئه‌وه کراوه که زستانان له باران، ڕه‌شه‌با، گه‌رده‌لوول، به‌فر، کڕێوه، هاوینان گه‌رمای به‌تین، بای لم و خۆڵ، به ئاسووده‌یی وردبیته‌وه. یا به ڕۆژ ڕووناکی لێیه‌وه بێته ماڵه‌که‌ت، یان به شه‌و لێیه‌وه له ئاسمان و ئه‌ستێره‌کان بڕوانیت.
ده‌بێ لای ئه‌میان گوێدرێژ بێمێشک و خیانه‌تکار بێت، ده‌بێ لای ئه‌ویان نمونه‌ی خۆڕاگری و دڵسۆزی بێت.
ده‌بێ ئه‌میان ئاژه‌ڵ له‌لای قێزه‌ون بێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له هیچ شتێکدا له‌وان نه‌چێت.
ده‌بێ لای ئه‌ویان ئاژه‌ڵ جێی ڕێزبێت: هاوڕه‌گه‌زمانن و هه‌موو شتێکیان لێوه فێر ده‌بین، ده‌بێ ئێمه لاسایی ئه‌وان بکه‌ینه‌وه چۆن ژینگه ده‌پارێزن و چۆن له‌گه‌ڵ سروشتدا ته‌بان.
ده‌بێ ئه‌میان بێ گوێدان زه‌وی پیس بکات، سه‌وزایی له‌ناو ببات، ئاو به‌فیڕۆ بدات، هیچ خزمه‌تێکی سروشت نه‌کات و چاوه‌ڕێبێت که سروشت هه‌موو شتێکی پێشکه‌ش بکات، چونکه ئه‌م له‌ناو بوونه‌وه‌راندا هه‌ڵبژێردراوه‌و مافی به‌سه‌ر هه‌موویانه‌وه هه‌یه.
ده‌بێ ئه‌ویتر ئه‌گه‌ر نه‌شیتوانی زه‌وی پاک بکاته‌وه هێنده‌یتر پیسی نه‌کات، گه‌ر سه‌وزایی بڵاو نه‌کرده‌وه له‌ناویشی نه‌بات، هه‌میشه بزانێ که‌له زۆر وڵات ئاو له ئاڵتوون گرانتره‌و به‌فیڕۆی نه‌دات، له‌ناو بوونه‌وه‌رانا هیچ یه‌کێکیان هێنده‌ی ئه‌م ئازاری به زه‌وی و سروشت نه‌گه‌یاندووه‌و هه‌تا ماوه خزمه‌تی سروشت بکات ناتوانێ پاداشتی بداته‌وه.
به‌ڵام که ئه‌م دنیایه هیچ بوو، زه‌وی و سروشت و ئاژه‌ڵه‌کانیش بێ به‌هان و، هیچ سوودێکیان نیه خزمه‌تکردنی مرۆڤ نه‌بێت. تا جه‌نابی ده‌گاته ئه‌و دنیا که ده‌رگاکانی خراونه‌ته سه‌رپشت و کراونه‌ته‌وه بۆ پێشوازیکردن له شای گیانله‌به‌رو بوونه‌وه‌ران.
ده‌بێ لای ئه‌میان کۆمه‌ڵگا پرۆز بێت، چونکه ئه‌و تاکه‌کان دروستده‌کات و په‌روه‌رده ده‌کات.
ده‌بێ لای ئه‌ویان تاک پیرۆز بێت، چونکه ئه‌و کۆمه‌ڵگا دروستده‌کات و پێش ده‌خات...هتد.
به‌م شێوه‌یه هه‌موو به‌هاکان پێچه‌وانه ده‌بنه‌وه لای ئه‌ویتر. واته ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌ر یه‌کێک له‌م دوو ئامانجه‌مان هه‌بێت، هه‌موو بیروڕاو هه‌ڵسوکه‌وت و جیهانبینی و ڕه‌وشتێک له‌گه‌ڵ خۆیدا ڕاپێچ ده‌کات بۆ ناومان.
بۆیه ده‌ڵێم باوه‌ڕ (ئایین)، لۆژیک (زانست)، دوو دامه‌زراوی سه‌رتاسه‌رین، که‌مرۆڤ یه‌کێکیانی په‌سه‌ندکرد، ده‌چێته ناو هه‌موو کونج و که‌له‌به‌رو سوچ و قوژبنێکی ژیانیه‌وه.
بێهووده‌یه هه‌ر مرۆڤێک بڵێ: من ته‌نها ئه‌م به‌شه‌یم لا په‌سه‌نده، ته‌نها ئه‌میان بۆخۆم ده‌به‌م و ئه‌و به‌شانه‌ی تر پشتگوێ ده‌خه‌م. یان که‌مێک له‌م ده‌به‌م و که‌مێکیش له‌و، به‌وه منداڵکانم په‌روه‌رده ده‌که‌م.
ئه‌مه جگه له دروسکردنی ڤایرۆسی هاودژی و دووجه‌مسه‌ری له په‌روه‌رده‌دا، که له‌کۆتاییدا ژیان ئیفلیج ده‌کات، هیچ شتێکی تری لێ ناکه‌وێته‌وه.
ده‌بێ خراپه لای ئه‌ویان ئاره‌زووی مردن و ئازاره‌کانی ژیان بێت، که بێهێزو ئیفلیجمان ده‌که‌ن و ڕێمان لێده‌گرن که ئاسووده‌و سه‌رکه‌وتووبین له‌م ژیانه‌دا. ئه‌مانه‌ش ته‌نها به داهێنان و گۆڕان و لادان له ڕه‌وشتی باوی کۆمه‌ڵگاو به به‌هێزکردنی که‌سایه‌تی و جیهانبینی تاک پێیان ده‌گه‌یت.
ده‌بێ که ئه‌میان منداڵه‌که‌ی شتێکی گوت پێی بڵێ: له خۆته‌وه قسه مه‌که! کێ ئه‌مه‌ی پێ وتی؟ له کێ بیستت؟ مامۆستاکه‌ت؟ خه‌ڵک؟ مه‌لاکه؟ له کتێبه پیرۆزه‌که‌دا خوێندته‌وه؟ نه‌خێر، که‌واته شت له مێشکی خۆته‌وه دروست مه‌که!.
ده‌بێ ئه‌ویان پێی بڵێ: له‌خۆته‌وه قسه بکه! نه‌ک له‌وانی تره‌وه. بۆ خۆت قسه بکه! نه‌ک بۆ هه‌موو که‌س. ئه‌وه‌ی ئه‌وانیتر ده‌یڵێن ڕاسته، به‌ڵام ئه‌وه بۆ ئه‌وان ڕاسته، به‌رهه‌می کارکردنی ئه‌وانه، ده‌بێ سوود له‌وان وه‌ربگری ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌یته ڕاستیه‌کانی خۆت. ژیان کۆشکێکه هه‌ر که‌سه به شتێک به‌شداری له بنیادنانیدا کردووه: یه‌کێ به‌ردی بۆ دیوارێک داناوه، یه‌کێ په‌نجه‌ره‌ی جامخانه‌یه‌ک، یه‌کێ نه‌مامێکی له باخچه‌که‌یدا ناشتووه، یه‌کێ ژوورێکی ڕازاندۆته‌وه. تۆش ده‌بێ بگه‌یته ئه‌وه‌ی به‌شی خۆت به‌شداری بکه‌یت، ده‌بێ که شتێکت وت له خۆته‌وه بێت.
ده‌بێ که کچه‌که‌ی ئه‌م کوڕێک پێی وت جوانیت، ئه‌ویش به تووڕه‌ییه‌وه ڕووی وه‌رچه‌رخێنێت و تفێک بکاته به‌رپێی و بڕوات، یان چه‌پۆکێکی پێدادات وتفێک بکاته ناوچه‌وانی و بڕوات.
ده‌بێ کچه‌که‌ی ئه‌و که کوڕێک پێی وت جوانی، زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی بۆ بکات و بڵێ سوپاس و بڕوات.
ده‌بێ که کچی ئه‌م زانی کوڕێک ئاره‌زووی ماچکردن و باوه‌شکردنی ده‌کات بڵێ ئه‌مه نیازی خراپه، ئه‌مه خۆشه‌ویستی نیه، پیسه‌و مه‌به‌ستی (شه‌هوه‌ت)ی له‌شه. خۆشه‌ویستی پاک نازانێ، که خۆشه‌ویستی گیانه نه‌ک له‌ش.
ده‌بێ کچی ئه‌و که کوڕێک ویستی له‌باوه‌شی بگرێت و ماچی بکات بڵێ ئه‌مه منی خۆشده‌وێ، ئه‌گین نه‌یده‌ویست باوه‌شم بگرێت وماچم بکات. خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه دوو له‌شن که پێک ده‌گه‌ن، ئه‌ویتر نه‌خۆشیه‌و خۆخوارنه‌وه‌یه، له بێده‌سه‌ڵاتی و برسێتی و هه‌ستکردن به تاوانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌و هیچیتر.
ده‌بێ که ئه‌میان کچه‌که‌ی له‌گه‌ڵ کوڕێکدا بینی خه‌نجه‌ره ژه‌هراوی و ژه‌نگاوی و خوێناویه‌که‌ی باپیری ده‌ربهێنێت و سنگی کچه‌که‌ی له‌تله‌ت بکات.
ده‌بێ ئه‌و که به‌یانی کوڕه‌هاوڕێی کچه‌که‌ی له ژووری کچه‌که‌ی هاته ده‌رێ به‌یانی باشی لێبکات و لێی بپرسێ باش خه‌وتی؟ سارد نه‌بوو ئه‌مشه‌و؟ کچه‌که‌م هێشتا له خه‌ودایه؟ له‌و کاته‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تۆدایه لێت دزیوین و به ده‌گمه‌ن ده‌یبینین. گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌ست ده‌که‌م خۆشبه‌خته کچه‌که‌م، ئه‌مه‌ش هه‌موو دنیایه بۆ من.
ده‌بێ سه‌گ لای ئه‌میان گڵاوبێت، ده‌بێ لای ئه‌ویا هاوڕێیه‌کی خۆشه‌ویستی مرۆڤ بێت.
که وتمان ئامانجی مرۆڤه‌کان ڕه‌وشتیان دیاری ده‌کات، که‌وا بوو دوو ئامانجی جیاواز دوو ڕه‌وشتی جیاواز به‌رهه‌م ده‌هێنن.
که‌سێک که ئامانجی ئه‌و دنیا بێت، ڕه‌وشت و به‌هاکانی ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ڕه‌وشت و به‌هاکانی که‌سێکن که ئه‌م دنیا ئامانجی بێت. بگره هه‌موو هه‌ڵسوکه‌وت و جیهانبنی و چێژی جوانی و بیرکردنه‌وه‌یان دژی یه‌ک ده‌بێت.
باشترین ڕێگا بۆ گه‌یشتن به‌و دنیا مردنه، باشترین ڕێگا بۆ مانه‌وه له‌م دنیا ژیانه.
ده‌بێ هه‌موو هه‌وڵێکی ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌یه‌وێ ئه‌و دنیا ده‌سگیر بکات پیرۆزکردنی مردن و خوێن و نه‌فره‌تکردنی ژیان و مرۆڤ بێت.
ده‌بێ هه‌موو هه‌وڵی ئه‌و که‌سه‌ی که ئه‌م دنیای مه‌به‌سته، پیرۆزکردنی ژیان و مرۆڤ و نه‌فره‌تکردنی مردن وخوێن بێت.
ده‌بێ یه‌کێکیان به هیوای ئه‌و دنیا به ئازاره‌وه بژی و به ئه‌فسووسه‌وه بمرێ، ئه‌ویتریان به‌خۆشی بژی و به تێری دنیا جێبهێڵێ.
ده‌بێ لای ئه‌میان جه‌نگ و توندوتیژی و ڕق پیرۆزبن، چونکه باشترین و خێراترین ڕیگان بۆ گه‌یشتن به‌و دنیا، ده‌بێ لای ئه‌ویان زانست و ئاشتی و خۆشه‌ویستی پیرۆزبن، چونکه باشترین ڕێگان بۆ مانه‌وه له‌م دنیا.
ده‌بێ لای ئه‌میان ئافره‌ت نه‌فره‌ت لێکراو بێت، چونکه ئه‌و بوو میوه‌ی گوناهی (زانین) خوارد‌و بووه هۆی ده‌رکردنی ئاده‌م له به‌هه‌شت. وه دایک پیرۆزبێت، چونکه له کتێبه پیرۆزه‌که‌دا هاتووه. ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شێره پیاوی وه‌ک ئه‌و دێنێته دنیاوه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ئاستی ئه‌و پیرۆزیه‌دا نه‌بوو (که هیچ که‌سێک ناتوانێ له ئاستی پیرۆزیدا بێت چونکه مرۆڤه)، ده‌بێ نه‌فره‌تی لێ بکات و له‌ناوی ببات و بیکوژێت.
ده‌بێ لای ئه‌ویان ئافره‌ت نه پیرۆز بێت و نه نه‌فره‌ت لێکراو، ئه‌و ته‌نها مرۆڤ بێت. یه‌کسانی خۆی له هه‌موو مافێکدا. وه ته‌نانه‌ت به ئه‌ندێشه‌ش بیر له‌وه نه‌کاته‌وه ده‌بێ ئافره‌ت چۆن بێت، چۆن بیر بکاته‌وه، چ ڕه‌وشتێکی هه‌بێت، چی له‌به‌ر بکات، چی بکات و چی نه‌کات...هتد.
ده‌بێ ئه‌م منداڵه‌کانی له سه‌ر (چاکه‌و خراپه)، (حه‌رام وحه‌ڵاڵ)، (شیاو‌و نه‌شیاو) ڕابهێنێت.
ده‌بێ ئه‌و له سه‌ر (باش و خراپ)، (به‌سوودو بێسوود)، (گونجاوو نه‌گونجاو) ڕابهێنێت.
ئه‌میان وا په‌روه‌رده‌یان بکات که له خراپه دوور بکه‌ونه‌وه، خراپه واته ئه‌م ژیانه‌ی سه‌رزه‌وی و خۆشیه‌کانی، که هه‌ڵمانده‌خڵه‌تێنن و له ژیانی (ئه‌به‌دی) دوورمان ده‌خه‌نه‌وه. ته‌نها به ڕاگرتن و پاراستنی دابونه‌ریت و ڕه‌وشتی کۆمه‌ڵگا، که چاکه‌ن، ده‌گه‌یته ژیانی هه‌تایی ئه‌و دنیا.
bottom of page