top of page
سەرکاو SARKAW
کوردم و دەتوێمەوە دەتوێمەوە دەتوێمەوە
كه گه‌یشتیته ئه‌وێ بۆت ده‌رده‌که‌وێ، چه‌نده هه‌سته‌کانی مرۆڤ چەواشەکەرن له دووره‌وه. (دانت. کۆمێدیای یەزدانی)
. . .
نوێکردنەوەی هەندێ پەندی پێشینان و گونجاندیان لەگەڵ ڕۆژگاری ئەمڕۆدا، کە باشتر دەربڕین بکەن لە مرۆڤی هاوچەرخ:
ـ کە چوویتە شاری کوێران، دەست بە ناوگەڵتەوە بگرە.
ـ هەمیشە پێ لە بەڕڕەی خۆت زیاتر ڕاکێشە، تا بزانیت هەوای دەرەوەی بەڕڕەکەت چۆنە.
ـ شەرەف لە سەری پیاودایە، بۆیە لە ناوگەڵی ژندایە.
ـ من پاشا و تۆ پاشا، کێ کارمان جێبەجێکا؟
ـ خەروارێک نموونەی مشتێک مشک.
ـ ئەگەر گوو نیت، تڕیش مەبە.
ـ ئەگەر قورئان هی خودا بێت، ئەی هی شەیتان بوایە چۆن دەبوو؟ (پەندی خۆم)
ـ شەیتان پەلەی کرد، بوو بە خوا.
ـ بەردی زل نیشانەیە کە ناوچەکە شاخاوییە.
ـ ئەجری دایک و باوک گرانە، بەتایبەت دوای میرات بەشکردن.
ـ کە زۆر هات، قەواڵە پڕکە. کە کەم هات، قەواڵە بەتاڵە.
ـ قولەی قاف چۆن دەچێ بەگژ مێروولەدا؟!
ـ شوکری خوا مەکە، کەسێکی تر بکە.
. . .
ئای کۆمۆنیستی کرێکاری، بێ مەنسووریتان چاک پێوە دیارە، بێحیکمەت بوون. ئەمەیە کە دەڵێ: "مانگا مرد و دۆ بڕا."
. . .
"ئەگەر بیستم گەورەکان حوکم دەدەن و ڕەخنە لە نەوەکەم دەگرن، پێیان دەڵێم؛ وابزانم زۆر زوو بیریان دەچێتەوە کە جیهان بەو شێوەیەیە ئەوان بۆیان جێهێشتین." (گۆرانی بێژی لاو: تال TAL)
. . .
دەزانن نەوشیروان مستەفا بۆچی سەر ئەو گردەی گرتووە؟
ـ بۆ ئەوەی کە مام جەلال هاتەوە هەر لە دوورەوە بیبینێت.
(مامە حەزی لە قەلە، قەلیش حەزی لە شوێنی بەرزە)
. . .
لە وتە بەنرخەکانی مام جەلال، یادی بەخێر:
قەلە مەمرە بەهارە.
. . .
شەڕی ساردی ناوخۆ
بەشی هەرە زۆری نووسین و چالکییەکانی هونەرمەند و ڕۆشنبیرانمان دەچێتە چوارچێوەی ئەم شەڕە ساردەی نێوان حیزبەکانمان و هیچی تر.
مزگەوت و نەقابە و سەندیکا و کۆمەڵە و ڕێکخراو و ڕۆژنامە و گۆڤار و تەلەفیزۆن و.. هەموو دابەشبوون بەسەر بەرە حیزبییەکاندا، بەتایبەت ئەوانەی بە خۆیان دەڵێن بێلایەن و ئازاد.
ڕۆشنبیر و هونرمەند و مەلا لایەندار و حیزبییەکان براکوژی ڕاستەقینە دەکەن، ئەمان شەڕی زیرەکانە و سارد.
. . .
لە دژ و لە پێناو
هەموو جووڵە و کردار و کارکردن و خەبات و شۆڕش و دەربڕینێکی مرۆڤی کورد دژی شتێکە، کەسێکە، لایەنێکە، دەسەڵاتێکە یا وڵاتێکە.. هەرگیز لەپێناوی بەهایەکدا نییە بە گشتی و بۆ هەمووان. بۆ نموونە:هیچ کوردێک دژی تێرۆرکردنی کەسێک نییە کە سەرۆک پارت یا لایەنەکەی خۆی ئەنجامی دابێت، چونکە ئەو لەپێناو دادپەروەریدا هەوڵ نادات، ئەو لە دژ و بۆ سەلماندنی نادادپەروەری لایەن و سەرکردەکانی نەیاریدا هەوڵ دەدات. هەموو کوردێک بەسەر ئەو شەهیدەدا دەگری کە سەربە لایەنەکی خۆیەتی، چونکە ئەو دژی ئەو لایەنەیە کە شەهیدی کردووە، نەک لەپێناوی دادپەروەری و کۆمەڵگایەکی بێ توندوتیژی. مرۆڤی کورد لەدوای خێزان و خێڵەکەی، بەرژەوەندی حیزب و سەرکردەکەی دەخاتە سەروو هەموو بەها یاسایی و مرۆڤانەکانەوە. ئەگەر دادپەروەری یا هەر بەهایەکی کردە درووشم، وەک کارتێک بەکاری دێنێت دژی لایەنی نەیار و ئەوانەی پێشبڕکێیان لەگەڵ دەکات و هیچی تر. هەموو ئەوانەی خزمەتی مرۆڤایەتییان کردووە لەپێناو شتێکدا تێکۆشاون نەک لە دژی شتێک.
. . .
تا (مه‌وله‌وی)م نه‌ناسیبوو، (نالی) م به پێغه‌مبه‌ری شیعری کوردی داده‌نا."پیره‌مێرد"
دڵه ڕاگه‌که‌ت خه‌یلێ تاریکه‌ن
پرده‌که سه‌خته‌ن، خه‌یلێ باریکه‌ن
. . .
عاله‌مێ تازه دیم هوه‌یدا بی
شه‌خسێ عه‌جیوته‌ر جه من په‌یدا بی
بینیم جیهانێکی نوێ ده‌رکه‌وت
لە منەوە، که‌سێکی سەرسوڕهێنەرتر لەدایک بوو
(مەولەوی)
. . .
منم زه‌ریا، له ده‌فرێکه‌وه هاتووم... من ئه‌و خاڵه‌م، له ئه‌لفێکه‌وه هاتووم
له‌هه‌ر ئه‌لفێ، باڵا ئه‌لفێ درووست بوو... ئه‌لف قه‌ددم، که له ئه‌لفه‌وه هاتووم (بابا تاهیر)
. . .
گه‌ر سیاسیه‌کانمان به‌رپرسیاربن له بارودۆخی یاسایی ئه‌مڕۆی کوردستان، ئه‌وا ڕۆشنبیره‌کانمان به‌رپرسیاریان هه‌یه له بارودۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌مڕۆی کورد. ده‌بینین ڕۆشنبیران سه‌د جار خراپتر کاریان کردووه، ئیتر به چ ڕوویه‌که‌وه ڕه‌خنه له سیاسیه‌کان ده‌گرن؟
. . .
که پیاوی کورد مریشکه‌که‌ی خۆی سه‌ربڕی، ئه‌گه‌ر لێی بفڕێنیت، ئاماده‌یه بتکوژێت، که ژنه‌که‌ی یا کچه‌که‌ی یا دایکی سه‌ربڕی، له ده‌شتێکدا فڕێی ده‌دات. ئه‌گه‌ر میلله‌تێک له هه‌موو مێژویدا، تاکه مرۆڤێکی واشی په‌روه‌رده کردبێت، پێی ده‌ڵێن میلله‌ت؟
. . .
ئه‌م تێک هویاتین یه‌قین
ئیسمین ژ مه‌صده‌ر موشته‌قین
مه‌وهوم و لاشیء موطله‌قین
عه‌کسین د نێڤ ئایینه‌دا
مه‌لایێ جزیری
یه‌قین ئێمه هه‌ریه‌ک شوناسێکمان هه‌یه
به‌ڵام ناوێکین له چاوگێ جودابووینەوە
ڕاستیه‌که‌ی گومڕاین و هیچین
وێنه‌یه‌کین له ئاوێنه‌یه‌کدا.
. . .
ئه‌گه‌ر به‌پێی فه‌یس بوک بێت، هیج ئافره‌تێک هێنده‌ی ئافره‌تی کورد هاوڕێی زۆر نییه، که‌چی ته‌نیاترین ئافره‌تی دنیایه.
. . .
کوردستان خۆشه‌ویستترین میوانه له دڵماندا، هه‌ر کاتێ سه‌ری دابێ، باشترین پێشوازی کراوه. که‌چی که ئێمه سه‌ری لێ ده‌ده‌ین میوانداریمان ناکات و خراپترین پێشوازیمان لێ ده‌کا. وڵات بۆ ئه‌وه کراوه تێیدا بژی، نه‌ک ئه‌و له تۆدا بژی.
. . .
دڵداری به ڕاستی دای به‌سه‌رما.. له‌و هێرشه، نه دڵ، نه سه‌ر ما
سووتاین گشت و ئێسته کۆی زوخاڵین.. لات وایه که نوقمی ناو خه‌یاڵین (ئه‌حمه‌دی خانی)
. . .
bottom of page