top of page
  • Wix Facebook page
  • Wix Twitter page
  • Wix Google+ page

   ناوم (سەرکاو)ە. لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٣م. لە ساڵی ١٩٨٨ەوە خەریکی کاری شانۆییم، بە نواندن و لەم دواییانەیشدا بە دەرهێنان و نووسین. تا لە کوردستان بووم لەگەڵ ئەم دەرهێنەرانەدا کارم کرد: ڕزگار حەمەڕەشید، شەماڵ عومەر، ڕزگار ئەمین، فاروق هۆمەر، میدیا ڕەوف بێگەرد، دلاوەر قەرەداغی، حسێن میسری، هۆرێن غەریب.
 ساڵی ١٩٩٥، بە هاوبەشی لەگەڵ شوان عەتوف دا، خەڵاتی باشترین ئەکتەری فێستیڤاڵی ڕۆشنبیری سلێمانیم پێ بەخشرا.
 لە یۆنان و فەڕەنسا و ئەمریکا و ئەڵمانیا و کۆریا و ئوستورالیا.. بەشداری چەندان کۆڕ و کۆبوونەوە و نمایشی شانۆییم کردووە. تا ئەمڕۆیش بەردەوامم و هەر بەردەوام دەبم لە کاری شانۆیی و سینەمایی.
 لە ساڵی ١٩٩٦ەوە کە لەکوردستان دەرچووم، دوو جار گەڕاومەتەوە ئەوێ؛ ساڵی ٢٠٠٦ و ساڵی ٢٠٠٩. هەر دوو جارەکە بە خۆبەخشانە وۆرکشۆپم بۆ گەنجانی شانۆکاری ئەوێ کردووەتەوە.
 دوو کتێبی شانۆییم لەچاپداوە بە ناوی: ئەکتەری ئامادە و سێ شانۆنامە.

لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٩٩وە لە وڵاتی فەڕەنسا دەژیم.

bottom of page